كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق: له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانی شاره‌كانی عێراقه‌وه تا ئێستا 29 چالاكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوژراون
عه‌لی به‌یاتی، كۆمیسیار له كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاندووه: "له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانی شاره‌كانی عێراقه‌وه تا ئێستا 29 چالاكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوژراون و سێ هه‌وڵی كوشتنی دیكه‌ش هه‌بووه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و شكستیهێناوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "13 كه‌سیان له به‌غدای پایته‌خت كوژراون و تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هیچ كه‌سێكیان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه ده‌ستگیر نه‌كردووه".
شه‌ممه‌ی رابردووش كۆمسیۆنه‌كه رایگه‌یاندبوو، فشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ كوشتن و رفاندنی چالاكه سڤیله‌كان دابنێ".
K24