ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژێردران

 ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژێردران


ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ دووشەممە 23-12-2019، ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی دیاری کرد، کە بریتین لە پێنج کەس.

ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە نۆ ئەندام پێک دێت، کە پێنجیان لە ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق هەڵدەبژێردرێن و دوو ئەندامیش حکوومەتی عێراق دایان دەنێت، دوو ئەندامەکەی دیکەش ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان هەڵیان دەبژێرێت.

ناوی ئەندامە هەڵبژێردراوەکان لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق:

- دادوەر عەباس فەرحان حەسەن

- دادوەر جەلیل عەدنان خەلەف

- دادوەر عامر موسا محەمەد

- دادوەر فەیاز حوسێن یاسین

- دادوەر عەلی رەشید

ناوی ئەو دوو ئەندامەی حکوومەتی عێراق دیاری کردوون:

- راوێژکار ئەنعام یاسین محەمەد

- راوێژکار فەتاح محەمەد یاسین

هەر ئەمڕۆ دووشەممە 23-12-2019، ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان کرد، دوو دادوەر دیاری بکات بۆ بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، کە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن لە ئەنجوومەنەکە.

رۆژی پێنجشەممە 5-12-2019، پەرلەمانی عێراق یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد.






باسنيوز
Top