پەرلەمانی عێراق درێژە کۆبوونەوەکان لەبارەی پرۆژەیاسای ھەڵبژاردن دەدات

 پەرلەمانی عێراق درێژە کۆبوونەوەکان لەبارەی پرۆژەیاسای ھەڵبژاردن دەدات


پەرلەمانی عێراق درێژە بە کۆبوونەوەکان لەبارەی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان، دەدات.

بریارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە 23-12-2019، پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، تاوتوێی ماددەکانی پرۆژەیاسای هەڵبژاردن دەکرێت، کە تا ئێستا 14 ماددەی پەسەند کراوە و بەهۆی ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ماددەکانی 15 و 16، هەفتەی رابردوو نەتوانرا دەنگ بە هەموو پرۆژەیاساکە بدرێت.

پرۆژەیاسای هەڵبژاردن لە 50 ماددە پێک دێت، کە لایەنە کوردییەکان کێشەیان لەسەر ماددەکانی 15 و 16ـی تایبەت بە بازنەی هەڵبژاردن و رێژەی دەنگەکان، هەیە.






باسنيوز
Top