سەرۆک کۆمار هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوە دەکات
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، جارێکی دیکە سەرۆک کۆمار، داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردووە، بابەتی گەورەترین کوتلە یەکلابکاتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی داوە، ئەو فشارانە لەلایەن بەرەی ھاوپەیمانی بونیاد و ئەو كەسانەیە كە لە پشتیانەوەن. ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ قاسم سولەیمانی فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كە ماوەی چەند ھەفتەیەكە بۆ ئەو بابەتە لە بەغدایە.
لە ھەمانكاتدا قوسەی سوھەیل كاندیدی ھاوپەیمانی بونیاد لەلایەن خۆپیشاندەران و ھێزە سیاسییە سەرەكییەكانی عێراقەوە پشتیوانی ناكرێت، لە سەرووی ھەموویانەوە ھاوپەیمانی سائیرون كە موقتەدا سەدر سەرپەرشتی دەكرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ 22/12/2019 وادەی دەستووری بۆ راسپاردنی کەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق له شوێنی عادل عهبدولمههدی، سهرۆك وهزیرانی دهستلهكاركێشاوه لەلایەن سەرۆك کۆمارەوە کۆتایی ھات.
K24