سەرۆککۆماری عێراق دەستنیشانکردنی بەربژێر بۆ سەرۆکوەزیران دوادەخات
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-12-2019، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق نووسراوێکی ئاراستەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و رایگەیاندووە کە ئەوان سێ بژاردەیان لەبەردەستە و داوایکردووە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کوتلەی گەورە دیاری بکات.
لە نووسراوەکەدا سەرۆککۆماری عێراق سێ بژاردەی خستووەتە بەردەستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:
بژاردەی یەکەم: کارکردن بەو بڕیارەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019 دەرچووە، واتە ئەو کوتلە بە گەورە دەزانێت کە عادل عەبدولمەهدی بەربژێر کرد بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
بژاردەی دووەم: هاوپەیمانی بینا نووسراوێکی کردووە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان گەورەترین هاوپەیمانین و بەربژێری ئەوان قوسەی سوهەیلە.
بژاردەی سێیەم: هاوپەیمانی سائیرون بە نووسراو ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوان کوتلەی گەورەن و مافی ئەوانە بەربژێر دەستنیشان بکەن.
سەرۆککۆماری عێراق لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردەوە، واژۆی 174 پەرلەمانتاریان پێگەیشتووە کە مەرجەکانی بەربژێری سەرۆکوەزیران دیاریدەکات و داوادەکەن کە بەربژێرەکە کەسێکی سەربەخۆ بێت و پێشتر هیچ پۆستێکی وەزیر یان جێگری وەزیری وەرنەگرتبێت، هەروەها نابێت وڵاتینامەی هیچ وڵاتێکی دیکەی
راسپاردنی بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چوارشەممە دواخرا
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی بینا رایدەگەیێنێت، راسپاردنی بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ رۆژی چوارشەممە دواخرا.
موختار مەحموود، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بینا رایگەیاند، هاوپەیمانی بینا وەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی، ناوی قوسەی سوهێلی وەک بەربژێری هاوپەیمانی بینا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پێشکەشی سەرۆککۆماری عێراق کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆککۆمار بە فەرمی قوسەی سوهێلی رانەسپاردووە.
بەگوتەی موختار مەحموود کە هاوکات پەرلەمانتاری رێکخراوی بەدرە بە سەرۆکایەتی هادی عامری، ئەمڕۆ سەرۆککۆمار کەس راناسپێرێت، بەڵکو ئەم بابەتە بۆ چوارشەممە دواخراوە.