وردەکاریی تەقاندنەوەی ماڵی بەرپرسێکی عێراقی ئاشکرا دەبێت
میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی پارێزگای بەسرە بڵاویان کردووەتەوە، کە چەند مووشەکێکی کۆن لەبەردەم ماڵی ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە تەقێندراونەتەوە.
رووداوەکە بەرەبەیانی رۆژی هەینی 20-12-2019 لە بەردەم ماڵی ئەسعود عیدانی لە ناوچەی مەناوی پاشا لە ناوەڕاستی بەسرە، رووی داوە. دوای رووداوەکە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە تەقینەوەکان لەڕێی بۆمبێکی چێندراوەوە روویان داوە.
دوای لێکۆڵینەوە هێزە ئەمنییەکان، دەرکەوت چەک و مووشەکی کۆن لە تەقینەوەکەدا بەکا هێنراوە، نەک بۆمبی چێندراو.
باسنيوز