خۆپیشاندەران لەبارەی کوشتنی چەکدارێک و هەڵواسینی تەرمەکەی روونکردنەوە دەدەن
لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-12-2019 دەریان کردووە، چالاکوانان و سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا رایانگەیاندووە، ئەوان بە ئاشتییانە ناڕەزاییەکانیان دەردەبڕن.
سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەوەی لە گۆڕەپانی وەسبە لە بەغدا رووی دا، پەیوەندیی بە خۆپیشاندەرانەوە نییە و ئەوان سەرکۆنەی دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا، چۆنیەتیی رووداوەکە روون کراوەتەوە، کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە کەسێکی دانیشتووی نزیک گۆڕەپانی وەسبە، کە ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە، تەقەی لە خۆپیشاندەران کردووە و پێنج کەسی کوشتووە، دواتر ژمارەیەک خۆپیشاندەر ئەویان کوشتووەتەوە و تەرمەکەیان هەڵواسیوە.
خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 2-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.
بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 400 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.
باسنيوز