پۆمپێیۆ: شیعەی عێراق خۆپیشاندان لەپێناو سەربەخۆییدا دەكەن

پۆمپێیۆ: شیعەی عێراق خۆپیشاندان لەپێناو سەربەخۆییدا دەكەن
ئەمڕۆ چوارشەممە مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند كە شیعەكانی نەجەف و كەربەلا و شارەكانی تری عێراق خۆپیشاندان لە پێناو سەربەخۆیی وڵاتەكەیان و گێڕانەوەی سەروەرییدا دەكەن.

پێش كەمێك پۆمپێیۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەیدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان بە وردی چاودێری خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكەن و پشتیوانی خۆپیشاندەرانیشن.

هەروەها لەبارەی سزاكانی وڵاتەكەیەوە بۆ سەر ئێران گوتی واشنتۆن سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێ، بە جۆرێك سزاكان كۆمپانیا و كیانە ئێرانیەكان دەگرێتەوە، هەروەها تۆڕەكانی بە قاچاخبردنی چەكی ئێرانییش، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەش كە هاوئاهەنگی تارانن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەروەها گوتیشی كە واشنتۆن 68 كەسایەتی و كیانی سیاسی دەستنیشان كردووە كە سەر بە 9 وڵاتی جیاوازن، ئەوانە بە پێی یاسای ماگنیتسكی، تۆمەتبارن بەوەی پێشێلكارییان دەرهەق بە مافەكانی مرۆڤ ئەنجام داوە.













باسنيوز
Top