باڵیۆزی بەغدا لە تاران: عێراق و ئێران لە یەک بەرەن
باڵیۆزی عێراق لە کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی و ئێران لە یەک بەرەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-12-2019، سەعد جەواد قەندیل، باڵیۆزی عێراق لە ئێران لە کۆڕبەندی (داهاتووی ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ لە رۆژئاوای ئاسیا)، کە لە زانکۆی خومەینی لە شاری وەزوین لە ئێران ساز دەکرێت، وتارێکی پێشکەش کردووە.
سەعد جەواد قەندیل لە وتارەکەی، رایگەیاندووە، تێکدانی سەقامگیریی ئابووری، یەکێکە لە ئامرازەکانی ئەمریکا دژی ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.
باڵیۆزی عێراق لە ئێران هەروەها رایگەیاندووە، عێراق و ئێران لە یەکە بەرەن و رووبەڕووی پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکان دەبنەوە.
دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی عێراق دەستیان بەسەر حوکمڕانیی ئەو وڵاتەدا گرت و سەرکردە سوننییەکان باس لەوە دەکەن، کە دوای 2003، عێراق بە تەواوی کەوتووەتە ژێر رکێفی ئێران.
باسنیوز