هاوپەیمانییەکەی سەدر: عێراق بەرەو خراپترین باردۆخ دەچێت

هاوپەیمانییەکەی سەدر: عێراق بەرەو خراپترین باردۆخ دەچێت
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی سائیرون (موقتەدا سەدر رێبەرایەتی دەکات)، رایدەگەیەنێت، کە عێراق بەرەو خراپترین بارودۆخ دەچێت.

سەلام شەممەری، پەرلەمانتاری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بارودۆخی ئێستای عێراق وا پێویست دەکات، کە هەنگاوی روون بەرەو پاراستنی ئاسایش بنرێت.

سەلام شەممەری پێی وایە دیاردەی کوشتن ورفاندنی هاووڵاتییان و چالاکوانان دیاردەیەکی مەترسیدارە و زەنگێکی ئاگادارکەرەوەیە بۆ بەرەو خراپتر چوونی بارودۆخی عێراق.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی هەن، کە نایانەوێ بارودۆخی عێراق هێور ببێتەوە و داوای لە لایەنە ئەمنییەکان کردووە ”بە دەستێکی پۆڵایین لەو لایەنانە بدەن“.













باسنيوز
Top