پەرلەمانی عێراق چوار بڕگەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان هەموار دەکاتەوە
پەرلەمانی عێراق چوار بڕگەی پرۆژەیاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان، هەموار دەکاتەوە.
عەباس لامی، پەرلەمانتاری عێراق بە (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، تەنیا یەک بڕگەی پرۆژەیاسای هەموارەکە تائێستا گفتوگۆکردن لەسەری تەواو نەبووە، کە بریتییە لە بازنەکانی هەڵبژاردن، کە ئایا هەر پارێزگایەک بکرێتە یەک بازنە یان چەند بازنەیەک، بەڵام ”لە دوو رۆژی داهاتوودا دەگەیەنە ئەنجامێک“.
عەباس لامی ئاماژەی بە هەموارکردنی چوار بڕگەی پرۆژەیاساکە کردووە، کە بریتین لە:
- کەمکردنەوەی تەمەنی کاندید لە 30 ساڵەوە بۆ 25 ساڵ.
- سەرکەوتووی هەڵبژاردن لە %50ـەوە گۆڕدرا بۆ %100.
- پێویستە ئەو کاندیدانەی دوو رەگەزنامەیان هەیە، دەستبەرداری رەگەزنامە بیانییەکە بن.
- سەرکۆمار، سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و بەرپرسە باڵاکانی دیکە دەبێ دوو ساڵ بەسەر نەمانیان لە پۆستەکانیان تێپەڕی بێ، ئینجا دەتوانن خۆیان کاندید بکەن.
باسنیوز