سێ تەقینەوەی بەهێز لە باشووری بەغدا روویان دا

 سێ تەقینەوەی بەهێز لە باشووری بەغدا روویان دا


سێ تەقینەوەی بەهێز لە باشووری شاری بەغدای پایتەختی عێراق روویان دا، کە میلیشیاکانیان کردبووە ئامانج.

تەقینەوەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 10-12-2019 یەک بە دوای یەک لە شاری عیمارەی سەنتەری پارێزگای میسان لە باشووری بەغدا، روویان داوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، تەقینەوەکان لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە روویان داوە و جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.

تەقینەوەکان سێ شوێنیان کردووەتە ئامانج، کە بریتین لە:

- کۆمەڵگەیەکی پزیشکیی سەر بە میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق

- ماڵی ئەندازیار مستەفا مەحمەداوی، بەڕێوەبەری بانکی کشتوکاڵی.

- ماڵی عەمار کشیش ئەللامی، سەرکردەی میلیشیای ئەنساروڵڵای ئەوفیا.









باسنیوز
Top