سەرژمێریی دانیشتووان لە هەولێر و دوو شاری عێراق ئەنجام دەدرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 9-12-2019، عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو سەرژمێرییە بۆ دانیشتووان و خانووەکانە و ئامادەکارییە بۆ سەرژمێریی گشتیی عێراق لە کۆتایی ساڵی 2020.
عەبدولزەهرە هینداوی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سەرژمێرییەکە چەند ناوچەیەکی دیاریکراو لە پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەغدای پایتەختی عێراق و بەسرە، ئەنجام دەدرێت.
دوایین سەرژمێری لە ساڵی 1997 لە عێراق (جگە لەهەرێمی کوردستان) ئەنجام دراوە، کە ژمارەی دانیشتووانی لەو کاتدا 19 ملیۆن کەس بووە و هەر ئەوکاتیش ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بە سێ ملیۆن کەس خەمڵێندرا.
باسنيوز