پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت دەکات
لەسەر داوای یوسف عەلوان کیلابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و رەزامەندی زیاتر لە 25 پەرلەمانتار، پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق کردووە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممە 12/12/2019 لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری نەوت بکرێت.
نووسراوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە دەرچووە و واژۆی سیروان سیرینی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەرە.
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق راستی نووسراوەکەی پشتڕاستکردەوە.