هەوڵێکی پەکەکە بۆ درووست‌کردنی حزبێکی تازە لە شنگال ئاشکرا دەبێت
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کار بۆ ئەوە دەکات، لەژێر پەردەی حزبێکی تازەدا لە شنگال کار بکات، هاوکات باس لە ئەگەری کردنەوەی نوێنەرایەتیی پەکەکە لە بەغدای پایتەختی عێراق دەکرێت.
عامر ئیبراهیم، یەکێک لە چالاکوانانی کوردی ئێزدی لە سنووری شنگال، راگەیاند، په‌كه‌كه بە نیازە له شنگال حزبێكی نوێ دروست بکات و ده‌یه‌وێت نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له به‌غدا بكاته‌وه، چونكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە پشتیوانی و هاوکاری دەکرێت.
هاوکات قادر قاچاخ، به‌رپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان له شنگال ، نەیشاردەوە کە هێشتا بابەتی درووست‌کردنی حزبێک لەلایەن پەکەکەوە رانەگەیەندراوە، بەڵام ”ره‌نگه هه‌وڵێك هه‌بێت كه نوێنه‌رایه‌تیی په‌كه‌كه له به‌غدا بكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له شنگالن، چونكه سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین و كاریان بۆ ده‌كه‌ن".
بە دووریشی نەزانی کە پەکەکە حزبێکی نوێ لە شنگال بکاتەوە.
لەلایەن خۆیەوە د. ناسر هه‌ركی، ئەندامی کورد لە لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: ”كاتی خۆی راپۆتمان له‌سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌راتی خۆیان له به‌غدا ده‌بێت مۆڵه‌تی حزبی وه‌ربگرن، به‌ڵام مۆڵه‌تیان له‌به‌غدا نییه، بۆیه هه‌وڵه‌كانیان سه‌ر ناگرێت".
باسنيوز