باڵیۆزخانەی ئەمریکا: کوشتنی خۆپیشاندەران شتێکی مەترسیدارە
ئێوارەی رۆژی هەینی 6-12-2019، 300 تا 400 چەکدار، کە دەگوترێ سەر بە میلیشیای حزبوڵڵای عێراقی بوون، لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر، پردی سەنەک و گۆڕەپانی خەلانی، تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و بەهۆیەوە نزیکەی 20 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 70ـی دیکە بریندار بوون.
لە راگەیەندراوێکدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا رایگەیاندووە، خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان پێویستە مافی ئەوەیان هەبێ رای خۆیان دەرببڕن و دەبێ حکوومەتی عێراقیش بیانپارێزێت.
باڵیۆزخانەکە کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشاندەران بە ”شتێکی مەترسیدار“ ناو دەبات و داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات ”ههنگاوی زیاتر بۆ پاراستنی خۆپێشاندهران و بهسزا گهیاندنی ئهوانهی هێرشهكهی دوێنی شهویان ئهنجام دا بنێت“.
خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 2-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.
بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 400 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.
باسنيوز