عەسائیب ئەهلولحەق وەڵامی ئەمەریكا دەداتەوە
محەمەد روبەیعی، گوتەبێژی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەق وەڵامی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر قەیس خەزعەلی ئەمینداری بزووتنەوەکە و براکەی لەیس دایەوە و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی :"سزاکانتان هیچ سوودی بۆتان نابێت، چونکە هیچ پارەیەکمان لە دەرەوەی وڵات نییە، ئینجا بە خەفەتەوە بمرن".
روبەیعی دەشڵێت: "هەمیشە بە سەرە رمی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری، تیرۆر، دابەشکاری، پشک پشکێنە و گەندەڵی دەمێنینیەوە".
دوێنێ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ریه‌ك له قه‌یس خەزعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له‌یس خەزعه‌لی برای، خه‌میس خه‌نجه‌ر و حوسێن فالح عه‌زیز لامی، خستنە لیستی سزاکانییەوە.
K24