پەرلەمانی عێراق یاسای کۆمیسیۆنی هەموارکردەوە
بەپێی هەموارکردنەوەی یاساکە، کۆمیسیارانی ئێستای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان خانەنشیندەکرێن، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئێستای کۆمیسیۆن دەگوازرێنەوە فەرمانگەکانی دیکە و فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن لەشوێنی خۆیاندا دەمێننەوە.
محەممەد حه‌لبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی رایگەیاند: "ئه‌مڕۆ یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانمان په‌سندكرد، ئه‌م یاسایه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی چاكسازیی راسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه و ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر خواستی گه‌ل كراوه".
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: سه‌رجه‌م فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان به‌وه‌دا ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن دووربن له كه‌سانی حیزبی و كۆمسیۆنه‌كه دوور له گوشاری حیزبی و تایفی ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق كار ده‌كات.
دەقی قسەکانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا به‌ناوی گه‌ل پشت به‌خوای گه‌وره یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سندكرا. ئه‌م یاسایه، سه‌ره‌تای چاكسازییه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه و له‌سه‌ر خواستی ره‌های خه‌ڵك كه داوای گۆڕینی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیان ده‌كرد ئه‌نجامدران. كۆمیسیۆن، كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دوو له هه‌موو گوشارێك و لایه‌نگری سیاسی و حیزبی كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
كۆمیسیۆنێك بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق ده‌بێت و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌بات. هێزه سیاسییه‌كان و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان سووربوونی خۆیان نیشاندا به‌وه‌ی كۆمیسیۆن ده‌بێ، دووربێ له بژارده‌ی حیزبه‌كان و سیاسییه‌كان. ئه‌م یاسایه دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دیدار و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، توانیمان بیخه‌ینه ده‌نگدان و په‌سندی بكه‌ین.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نه چاودێره‌كانیش تێبینی و پێشنیازی زۆریان پێشكه‌شكرد. به‌گوێره‌ی یاساكه ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران نۆ ئه‌ندام ده‌بن و له دادوه‌ران و راوێژكارانی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت پێكدێن. ئه‌و ئه‌ندامانه به‌پێی میكانیزمی تیروپشك ده‌ستنیشان ده‌كرێن. دادوه‌ره‌كان بریتین له دادوه‌ره پله یه‌كه‌مه‌كان كه خاوه‌نی ئه‌زموون و ده‌سپاكی و كارامه‌یین ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌مان میكانیزمی تیروپشك هه‌ڵده‌بژێردرێن.
بۆ ئه‌وه‌ی زامنی شه‌فافییه‌تی زیاتر بكرێت له‌مباره‌یه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی پێشوو سه‌رجه‌میان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و به‌رواری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانیان له به‌رواری ئه‌مڕۆوه ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یانی بۆ ده‌ركرد. به‌مه‌ش ئه‌ندامه نوێیه‌كانیش دوای ده‌ستنیشانكردنیان، له هه‌مان به‌روار ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌م یاسایه كۆتایی به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی ئێستا ده‌هێنێت.
سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانیش ده‌گوازرێنه‌وه بۆ دامه‌زراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كۆمیسیۆنه و دواتر ته‌نیا چوار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ڵده‌بژێردرێن و ئه‌وانی دیكه‌ش به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كان ده‌ستبه‌كارده‌بن. ئه‌وانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی میلاكی كۆمیسیۆن ده‌بن و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی به‌ش و هۆبه‌كانیش له‌كاره‌كانیان دوورده‌خرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی زیاتر به‌م دامه‌زراوه‌یه بدرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی كاری سه‌ربه‌خۆ و راشكاوانه بكرێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یێنێت، كه ئه‌وانی پێشوو كه‌سانی كارامه و دڵسۆزیان تێدانه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م كاره بۆ ئه‌وه كراوه، گه‌لی عێراق متمانه‌ی زیاتر به‌م دامه‌زراوه‌یه ببه‌خشێت. واته ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به‌هه‌موو نێوه‌ڕۆكه‌كانییه‌وه جیاواز ده‌بێت له كۆمیسیۆنی پێشوو له هه‌موو روویه‌كه‌وه. ئه‌م یاسایه یه‌كێكه له یاسا چاكسازیكاره گرنگه‌كان و ئه‌مه‌ش دوا یاسا نابێت. ئێستا هێزه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامن له كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دابڕێژن و یاسایه‌ك ده‌بێت هیچ په‌رژینێك و به‌ربه‌ستێك له‌نێوان گه‌ل و په‌رله‌مانتاران ناهێڵێت و سه‌رجه‌میان لاده‌دات.
په‌رله‌مانتاران و هێزه سیاسییه‌كان، یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن په‌سند ده‌كه‌ن كه زۆر روون و شه‌فافتر ده‌بێت و زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان خواستیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێندرێت و سیسته‌می زۆرترین ده‌نگ په‌سندبكرێت له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پارێزگاكان.
پێویستمان به‌گفتوگۆی زیاتر و كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر و گوێگرتن بۆ دید و بۆچوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ش هه‌یه جا لایه‌نی چاودێری نێوخۆیی بێت یان نێوده‌وڵه‌تی. هه‌فته‌ی داهاتووش ده‌ست ده‌كرێت به پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌موو تواناكانی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ په‌سندكردنی چاكسازییه راسته‌قینه‌كان له‌نێو دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاساكانیان.
هیوادارین دانیشتنه داهاتووه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستبكرێت به پرۆسه‌ی ده‌نگدانی روون و ئاشكرا. به‌ڕێزان له‌م كاته دره‌نگه‌ی شه‌ودا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سڵ ناكات و دووباره ده‌ست به‌كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕگه‌كانی دیكه‌ی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سند بكات.