هاووڵاتییانی بەغدا بە خۆپیشاندان بەرەو گۆڕەپانی تەحریر دەچن

 هاووڵاتییانی بەغدا بە خۆپیشاندان بەرەو گۆڕەپانی تەحریر دەچن


هاووڵاتییانی شاری بەغدای پایتەختی عێراق بە خۆپیشاندان دژی حکوومەت، بەرەو گۆڕەپانی تەحریر لە شرەکەیان دەچن.

میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-12-2019، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی بەغدا روویان لە گۆڕەپانی تەحریر کردووە و شێخ و پیاوماقوڵانی عەشیرەتەکانیش لە گۆڕەپانەکە ئامادەن.

خۆپیشاندەران لە ناوچەکانی حەبیبە، شەعب و شەقامی فەلەستین بە خۆپیشاندان روویان لە گۆڕەپانی تەحریر کردووە بۆ پاڵپشتیی ئەو خۆپیشاندەرانەی لەوێن.

خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 2-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.

بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 400 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.





باسنیوز
Top