عادل عه‌بدولمه‌هدی: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م یه‌كێك له‌ رێگه‌كانی چاره‌سه‌ره‌

عادل عه‌بدولمه‌هدی: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م یه‌كێك له‌ رێگه‌كانی چاره‌سه‌ره‌
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، "عادل عه‌بدولمه‌هدی" رایگه‌یاند، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كێكه‌ له‌ چاره‌سه‌ره‌كانی قه‌یرانی ئێستا و له‌گه‌ڵ دادگای ئیتحادیش له‌ باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌.

"عادل عه‌بدولمه‌هدی" گوتیشی: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له‌سه‌ر داوای مه‌رجه‌عیه‌ت بووه‌ و هۆكاری دواكه‌وتنیشی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌، كه‌ ترسمان هه‌بوو عێراق بكه‌وێته‌ ناو قه‌یرانه‌وه‌ و كێشه‌كان زیاتر ئاڵۆز بن".

روونیشیكرده‌وه‌، "دوو بژارمان له‌به‌رده‌ست بوو، یان حكومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌، یان پۆسته‌كه‌ به‌جێبهێڵین و ئه‌و كات سه‌رۆك كۆمار ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیرانی راده‌په‌ڕاند بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ تاوه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كرا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای راوێژكردن به‌ دادگای ئیتیحادی بڕیارماندا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ین".




K24
Top