مه‌حمود عوسمان: لایەنێک کێشە بۆ رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەکات

مه‌حمود عوسمان: لایەنێک کێشە بۆ رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەکات
سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد ناوی ئەو لایەنە ئاشکرا دەکات، کە ئەگەر هەیە گرف بۆ رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست بکات.

د. مه‌حمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد رايگەیاند، لەوانەیە هەندێک لایەن، دەوڵەتی یاسا، لە پەرلەمانی عێراقەوە گرف بۆ رێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا لەبارەی بودجە دروست بکەن.

مەحمود عوسمان هیوای خواست ئه‌م پرۆژه‌یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020 له‌په‌رله‌مان ده‌نگ بهێنێت و پەسەند بکرێت.

ئەو سیاسەتممەدارە پێی وایە بۆ عێراقییەکان باشترە رێگا بە دەستوەردانی ئەمریکا و ئێران نەدەن لە بارەی دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و رایگەیاند، ”هه‌ر کاتێک ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق هاتوه‌ته‌ سه‌رخه‌ت، گرفت دروست بووه‌“.













باسنيوز
Top