بە نارنجۆک هێرش دەکرێتە سەر بازگەیەکی ئەمنیی بەغدا
ئەمڕۆ چوارشەممە 4-12-2019، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، درەنگانی شەوی سێشەممە 3-12-2019، چەند کەسێکی نەناسراو نارنجۆکێکیان هەڵداوەتە ناو بازگەیەکی ئەمنی.
بەهۆی هەڵدانی نارنجۆکەکە بۆ ناو بازگەکە، کە کەوتووەتە بەردەم بانکی ناوەندیی عێراق لە شەقامی رەشید، نۆ کارمەندی ئەمنی بریندر بوون، کە برینی چواریان سەختە.
باسنيوز