جێگره‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌رده‌كه‌وێت
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ، "محه‌مه‌د حه‌لبووسی"، داوای له سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، "به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح" كرد، له ماوه‌ی (15) رۆژدا پاڵێوراوێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستنیشان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كابینه‌یه‌كی نوێی وه‌زاری پێكبهێنێت و عێراق نه‌كه‌وێته بۆشایی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هاتووه: "به پشت به‌ستن به مادده‌ی (76)ـی ده‌ستووری عێراق، داوا ده‌كه‌ین له ماوه‌ی (15) رۆژدا پاڵێوراوێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ ده‌ستنیشان بكه‌ن".
له ناوه‌ندی سیاسی عێراقدا، ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی چانسیان زۆره له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكرێن، وه‌زیری پێشووی نه‌وتی عێراق، "ئیبراهیم محه‌مه‌د به‌حرلعلوم" بێت.
ناوبراو، پێشتر وه‌زیری نه‌وتی عێراق بووه. له سه‌ره‌تای ساڵی (2006) ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه. له هه‌ڵبژاردنی (2005)یشدا وه‌ك ئه‌ندامی "كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق – په‌رله‌مان" هه‌ڵبژێردراوه.
پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار هیچ پاڵێوراوێك ده‌ستنیشان بكات، خۆپیشانده‌رانی عێراق مه‌رجیان داناوه و داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، "نابێت پێشتر له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا به‌شداری كردبێت و پێویستیشه سه‌ر به هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی نه‌بێت".
رۆژی هه‌ینی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، "عادل عه‌بدولمه‌هدی" بڕیاری دا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه. رۆژی دواتر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاره‌كه‌ی په‌سند كرد.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، عێراق رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بووه‌ته‌وه.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان داوا ده‌كه‌ن، سیستمی سیاسی عێراق بگۆڕێت و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام بدرێت و حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه.
ئه‌ندامی كۆمیسیارانی كۆمیسۆنه‌كه، "عه‌لی به‌یاتی" به رۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط"ـی راگه‌یاندووه، تا دوێنێ سێشه‌ممه (3ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كان گه‌یشتووه‌ته (433) كه‌س و نزیكه‌ی (20) هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، كه زۆرینه‌یان خۆپیشانده‌رن و به‌شێكیشیان كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانن.
له باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوون، "عه‌لی به‌یاتی" گوتی: "ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته (2) هه‌زار و (597) كه‌س، له‌و ژماره‌یه (2) هه‌زار و (441) كه‌سیان ئازاد كراوون و (156) كه‌س له گرتووخانه‌كان ماونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه‌ش دوێنێ له‌سه‌ر داوای كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ (15) ده‌ستگیركراوی دیكه ئازاد كراوون".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیسیۆنه‌كه، داواشیكرد، "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییه خۆپیشانده‌رانه بكه‌نه‌وه، كه له لایه‌ن دادگاوه ئازاد كراوون و هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی سێشه‌ممه (3ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عێراق پرسی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقی تاوتوێكرد.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنه‌كه، "عه‌قیل موسه‌وی" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "زیاتر له (400) كارمه‌ندی كۆمیسیۆنه‌كه‌ی له‌و گۆڕه‌پانانه بڵاوبوونه‌ته‌وه، كه خۆپیشاندانیان تێدا ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی پێشێلكاری".
پرسی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندنی كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌ت له به‌غدا له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جێی بایه‌خه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه (2ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، "ڤاسیلی نیبینزیا" گوتی: "هیوادارین كوتله په‌رله‌مانییه گه‌وره‌كان بتوانن له‌و ماوه‌ی ده‌ستوور بۆی دیاریكردوون، كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ن. رێگه نه‌ده‌ن بۆشایی ده‌سه‌ڵات درووست ببێت.
"ڤاسیلی نیبینزیا" گوتیشی: "ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌بێته هۆی تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ عێراق".
K24