حەلبوسی داوا لە برهم صالح دەکات کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رابسپێرێت.

 حەلبوسی داوا لە برهم صالح  دەکات کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رابسپێرێت.


نووسراوێکی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی ئاشکرا دەبێت.

لە نووسراوەکەدا، کە رۆژی 2-12-2019 ناردوویەتی، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی دەکات کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رابسپێرێت.

محەمەد حەلبوسی بە پشتبەستن بە ماددەی 76ـی دەستوور، داوای لە سەرۆک کۆمار کردووە لە ماوەی 15 رۆژدا، کەسێک بۆ سەرۆکی حکوومەتی عێراق رابسپێرێت.

عادل عەبدولمەهدی (لەدایکبووی 1942 لە بەغدا)، لە مانگی 10ـی 2018 وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست بەکار بوو و لە رۆژی 30-11-2019 دەستی لەکار کێشایەوە و رۆژی دواتر پەرلەمانی وڵاتەکەی دەست لەکار کێشانەوەکەی قبوڵ کرد.

دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و دوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی، هات.

خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 2-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.

بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 400 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.

حزبوڵڵای لوبنانی، کە خاوەن میلیشیایەکی چەکدارییە، نوێنەرایەتیی پێکهاتەی شیعەمەزهەبی لوبنان دەکات و حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری ئەو حزبەش بەردەوام رایدەگەیەنێت، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چەک و پارەی حزبەکەی دابین دەکات.










باسنیوز
Top