میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی شيعى عێراقی ئۆپراسیۆنی ده‌ستپێكرد
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه قسه‌ی بۆ میدیاكانی عێراق كردووه، لیوای 44ـی حه‌شدی شه‌عبی ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له دوورگه‌ی حه‌زه‌ر كۆتایی به پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش بهێنن".
هه‌ڵمه‌ته‌كه له كاتێكدایه چه‌كدارانی داعش له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری مووسڵ كرده‌ی چه‌كدارییان ئه‌نجامداوه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
جگه له مووسڵ له چه‌ند ناوچه و پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراقیش چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان، به‌تایبه‌تی له پارێزگای دیاله له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێرشی فراوانیان ئه‌نجامداوه و تا ئاستی داگیركردنی سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله پلانیان بۆ هێرشه‌كانیان داڕشتبوو.
هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرد، به‌هۆی كوژرانی ژماریه‌ك چه‌كداریان له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریی بده‌ن و بڵێن: "داعش كه‌وتووه‌ته‌وه جووڵه و بارودرخی ئه‌منی و سیاسی عێراقیان قۆستووه‌ته‌وه و هه‌وڵی دابڕین و داگیركردنی هه‌ندێك له‌و ناوچانه ده‌ده‌ن كه پێشتر كۆنترۆڵیان كردبوو و له دوو ساڵی رابردوو له ده‌ستیان ده‌رهێنراوه.
K24