وەزیری نەوت: عەشیرەتێک داوای گرێبەستەکانی نەوت دەکات
وەزیری نەوی عێراقی رایدەگەیەنێت، عەشیرەتێک داوای گرێبەستەکانی نەوت لە سنووری ناوچەی خۆی دەکات.
سامر غەزبان، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراقی بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، وەزارەتەکەی رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوور و ناوەڕاست، دەبێتەوە.
سامر غەزبان بەبێ ناوهێنانی عەشیرەتەکە، رایگەیاندووە، لە دوای دۆزینەوەی نەوت لە کێڵگەیەک، عەشیرەتێک خۆی کردووە بە خاوەنی زەوییەکە و داوای هەموو گرێبەستەکانی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتەکەی کردووە.