هۆشداری له دۆخی عێراق ده‌درێت
له‌مباره‌شه‌وه ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، مه‌ترسی بارودۆخی عێراق گه‌یشتووه‌ته لوتكه، هه‌ر بۆیه‌ش ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه چاودێران و شاره‌زایانی سیاسی هۆشداری ده‌ده‌ن له ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه ناكۆكییه‌كان به‌ره‌و كرده‌وه‌ی چه‌كداری هه‌نگاو بنێن، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به‌زووی چاره‌سه‌ر و وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قام نه‌ده‌نه‌وه.
له‌كاتێكیشدا هاووڵاتیان و خۆپێشانده‌رانی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه متمانه‌یان به سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان نه‌ماوه، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی وڵاتانی دراوسێ و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان به‌ڕای چاودێران و شاره‌زایانی سیاسی وایكردووه كه چاره‌سه‌ری بارودۆخی ئێستای عێراق و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ كارێكی زه‌حمه‌ت بێت و دوور نییه عێراق بخاته زۆنگاوێكی نادیاره‌وه.
كوشتن و برینداركردن و رفاندنی خۆپیشانده‌ران، نه‌بوونه‌ته هۆكاری ده‌ستهه‌ڵگرتنی خۆپیشانده‌ران له داواكارییه‌كانیان و هێشتا ئاماده‌نین سه‌ر شه‌قامه‌كان چۆڵ بكه‌ن، ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ش له كاروباری عێراق، بارودۆخه‌كه‌ی زیاتر مه‌ترسیدار كردووه و به‌جۆرێك، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ماوی یه‌ك مانگی ته‌مه‌نی حكوومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره‌كه‌ی ئێستادا نه‌توانن سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ بۆ عێراق دیاری بكه‌ن، ئه‌وا چاودێران پێشبینی روودانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كه‌ن و كوده‌تای سه‌ربازی له عێراقدا به‌دوور نازانن.