مالیکی بۆ خۆپیشاندەران: ئیرادەی گۆڕانکاری سەرکەوت و رۆژە ناخۆشەکان تێپەڕین

مالیکی بۆ خۆپیشاندەران: ئیرادەی گۆڕانکاری سەرکەوت و رۆژە ناخۆشەکان تێپەڕین
ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی لەسەر دۆخی ئێستای عێراق رایگەیاند، ئەوانەی دەیانویست لە رێگەی ئاژاوەنانەوە دۆخەکە تێکبدەن شکستیان هێنا و "ئیرادەی گۆڕانکاری ئاشتیانە سەرکەوت، رۆژە ناخۆشەکان تێپەڕین".

جارێکی دیکە عێراقییەکان سەلماندین لە پلانی هەندێک لایەن بۆ وێرانکاری، ئاژاوەگێڕی و کاری تێکدەران بەهێزترن


نوری مالیکی، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی کە هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "جارێکی دیکە عێراقییەکان سەلماندین لە پلانی هەندێک لایەن بۆ وێرانکاری، ئاژاوەگێڕی و کاری تێکدەران بەهێزترن، عێراقییەکان رێگربون لە گەڕانەوەی تیرۆر و تەقینەوە بەردەوامەکان لە شارەکاندا و جەختیان لە وەستان لەسەر رێڕەوی نیشتیمانی کردەوە".

هەنگاوەکانی دەستەی دادوەری و دەستەی نەزاهە مایەی ئومێدن بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری کە یەکێکە لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران


ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوەکانی دەستەی دادوەری و دەستەی نەزاهە مایەی ئومێدن بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری کە یەکێکە لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و لەو پێناوەشدا چەندین لە خۆبوردنیان بۆ شکستپێهێنانی پلانی نەیارانی عێراق ئەنجامداوە.

مالیکی باسی لەوەشکردوە، لە ئێستادا و لەسەر داوای مەرجەعیەت کەسایەتییەکانی هۆزەکان لە بەسرە و نەجەف و زیقار دەستیان بە گفتوگۆکردوە لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازدا بۆ گەشتن بە لێک تێگەشتنێک کە مافی خۆپیشاندان و پاراستنی شکۆی نیشتیمان رەچاو بکات.


خەندان
Top