جارێكی دیكه‌ كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ نه‌جه‌ف سوتێنرا

جارێكی دیكه‌ كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ نه‌جه‌ف سوتێنرا
بۆ جاری دووه‌م له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا خۆپیشانده‌رانی عێراقی، كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان له‌ شاری نه‌جه‌ف سووتاند و خۆپیشانده‌رانی عێراق داوای نه‌هێشتنی هه‌ژموونی ئێران ده‌كه‌ن له‌ عێراق.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی پارێزگای نه‌جه‌ف له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "بۆ جاری دووه‌م خۆپیشانده‌ران كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان سووتاندووه‌ و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه‌".

چالاكانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی سووتانی كونسوڵخانه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ روونی ده‌رده‌كه‌وێت ئاگر و دووكه‌ڵ له‌ كونسوڵخانه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

سوتانی كونسوڵخانه‌ی ئێران پاش چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م بوو له‌ قه‌بووڵكردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌. هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش بۆ جاری یه‌كه‌م كونسوڵخانه‌كه‌یان سووتاندبوو.





K24
Top