پەرلەمان بڕیاری لەبارەی دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی دا
ئەمڕۆ یەکشەممە 1-12-2019، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی لەبارەی نامەی دەست لەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ساز کرد.
لە دانیشتنەکەدا، 241 پەرلەمانتار ئامادە بوون و بەمشێوەیەش دەست لەکار کێشانەوەکە قبوڵ کرا.
بەپێی زانیارییەکان بەپێی مادەی 75ی دەستووری عێراق، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران قەبووڵ کراوە و بەپێی مادەی 76یش داوا لە سەرۆک کۆمار کراوە کە کەسێکی دیکە لە جێگەی عادل عەبدولمهەدی بە پەرلەمان بناسێنێت.
رۆژی 29-11-2019، عادل عەبدولمەهدی دوای وتاری هەینی نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڵاو کردەوە.
باسنيوز