سەرکردەیەکی باڵای دیکە دەستی لەکار کێشایەوە

سەرکردەیەکی باڵای دیکە دەستی لەکار کێشایەوە
سەرکردەیەکی باڵای دیکەی عێراق دەستی لەکار کێشایەوە و نامەی دەست لەکار کێشانەوەی بڵاو دەبێتەوە.

بەپێی نووسراوێک، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بۆ جێبەجێکردنی ویستی مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان، دەست لەکار دەکێشێتەوە.

محەمەد حەلبوسی لە نامەکەیدا، داوای لە پەرلەمانتارن کردووە دەست لەکار کێشانەوەکەی قبوڵ بکەن و کەسێکی دیکە بەپێی یاسا،لە شوێنەکەی ئەو دابنێن.

هەرچەندە نووسینگەی حەلبوسی نووسراوەکەی رەت کردووەتەوە و رایگەیاندووە، سەرۆکی پەرلەمان دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، کە نووسراوەکە راستە.

پێشتریش لە رۆژی 29-11-2019، عادل عەبدولمەهدی دوای وتاری هەینی نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڵاو کردەوە.










باسنیوز


Top