فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی عێراق ده‌رچوو

فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی عێراق ده‌رچوو
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ عێراق، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ده‌ركرد.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ ناوی فه‌ریق روكن جه‌میل شه‌مه‌رییه‌ و به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی بووه‌ و رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی پارێزگای زیقاڕ له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌یه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی دادگا هاتووه‌: "ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادی له‌ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانی خۆپیشاندانی پارێزگای زیقار، بڕیاری ده‌ستگیركردن و رێگرتن له‌ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌، بۆ فه‌ریق روكن، جه‌میل شه‌مه‌ری ده‌كرد".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌ به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی، فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ركردووه‌.

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی زیقاڕ، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، نزیكه‌ی 50 خۆپیشانده‌ر به‌ گوللـه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كه‌ ده‌ستپێبكات و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵا سه‌ربازییه‌ ده‌ربكات.







K24
Top