خۆپیشاندان لە دیالە دەستی پێكردەوە
عەقید نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، راگەیاند: "لەگەڵ گێڕانی ماتەم بۆ کوژراوانی خۆپیشاندانەكان، بۆ داوای كار و نەهێشتنی بێكاری و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە جیاجیاكانی دیالە، ئەمڕۆ خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە، بەتایبەت لە ناوەندی پارێزگای دیالە."
گوتیشی: "وەك پۆلیسی دیالە هەموو ڕێوشوێنێكی ئەمنیمان بەر بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران گرتووەتە بەر."
لە پاش بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق خۆپیشاندانەكان بەردەوامن.
باسنيوز