خۆپیشاندان لە دیالە دەستی پێكردەوە

 خۆپیشاندان لە دیالە دەستی پێكردەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە 1/12/2019 لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای دیالەی هاوسنووری كوردستان، كە ژمارەیەك ناوچەی كوردستانی پێوە لكێنراوە و خۆپیشاندانەكان دەستیان پێكردەوە.

عەقید نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، راگەیاند: "لەگەڵ گێڕانی ماتەم بۆ کوژراوانی خۆپیشاندانەكان، بۆ داوای كار و نەهێشتنی بێكاری و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە جیاجیاكانی دیالە، ئەمڕۆ خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە، بەتایبەت لە ناوەندی پارێزگای دیالە."

گوتیشی: "وەك پۆلیسی دیالە هەموو ڕێوشوێنێكی ئەمنیمان بەر بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران گرتووەتە بەر."

لە پاش بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق خۆپیشاندانەكان بەردەوامن.



باسنيوز
Top