بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک: چەکدارانی داعش لە کەرکووک خۆی ڕێک خستووەتەوە
عەمید ئیدریس رەفعەت، ڕايگەیاند: "دۆخی گوندەکانی پەڵکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان باش نییە،داعش لە دەوروبەری کەرکووک بە گرووپ خۆیان رێک خستووەتەوە و لەناو شاریش بەھەمان شێوە، داوامان کردووە دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە و پێشمەرگەو ئاسایشی کوردستان بگەڕێنەوە و بە پێچەوانەوە بەردەوامیدان بەم دۆخە چارەنووسی ئەوشارە باش نابێت".
گوتیشی: "مەترسی لەسەر کەرکووک ھەیە و داعش دەیەوێت لەو شوێنانەوە سوود وەربگرێت کە بەهۆی بۆشایی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بوون".
باسنيوز