ئیمانوێل ماكرۆن: ئەورووپا پێویستی بە ئاسایشێكی نوێ هەیە
ئیمانویل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری (ئەلعەرەبی جەدید) دەڵێت هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا هیچ هەڕەشەیەك بۆ سەر ئەورووپا دروست ناكات، پێویستە لەمەودوا یەكێتتی ئەورووپا كار لەسەر بنیاتنانی ستیراتیژییەكی نوێ بكات بەرامبەر ئەو گۆڕانكارییە جیۆسیاسیانەی كە ئێستا لە جیهاندا ڕوو دەدەن.
هاوکات ماكرۆن دەشڵێت هۆكارێكی دیكە كە پێویستە ئەورووپا ستراتیجیی نوێ دابڕێژێت، ئەوەیە كە هاوسۆزیی ئەمریكا بەرامبەر هاوپەیمانە ئەرووپییەكانی پاشەكشەیان كردووە.
سەبارەت بەو لێدوانەیشی كە گوتبووی كە ناتۆ لە مرۆڤیكی پەككەوتووی سەر جێگا دەچێت، ماكرۆن دەڵێت ئەم لێدوانەم بۆیە داوە، چونكە لەسەر پرسە گرنگەكان هیچ هەماهەنگییەك لە نێوان ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ناتۆ نییە.
باسنيوز