باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی حکوومەتی عێراق دەکات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی حکوومەتی عێراق دەکات
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی حکوومەتی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە28-11-2019، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، بڕیاری داخستنی کەناڵەکانی تەلەفزیۆن لە بەغدا دژی ئازادیی رادەربڕین و ئەرکەکانی حکوومەتە بە پاراستنی ئازادیی رادەربڕین و رۆژنامەنووسان.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق سەرکۆنەی داخستنی کەناڵەکان و هەڕەشەی داخستن لە ژمارەیەک کەناڵی کردووە و داوای لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی سەر بە حکوومەتی عێراق کردووە بڕیارەکە هەڵبووەشێنێتەوە.

لە بەیاننامەکەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئازادیی رادەربڕین بنەمای سەرەکیی کۆمەڵگەی دیموکراتییە و چاودیری خستنە سەریان بە هەر بیانوویەک بێ دەبێتە هۆی لەباربردنی رۆژنامەگەریی ئازاد.

پێشتر دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە بیانووی هاندانی هاووڵاتییان بۆ خۆپیشاندان و دژایەتیکردنی حکوومەت، بڕیاری داخستنی ژمارەیەک کەناڵی بینراو و بیستراوی وڵاتەکەی دابوو.













باسنيوز
Top