وەزیری نەوتی عێراق وردەکاریی کۆبوونەوەکانی شاندی هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات

وەزیری نەوتی عێراق وردەکاریی کۆبوونەوەکانی شاندی هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات
وەزیری نەوتی عێراق وردەکاریی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23-11-2019، سامر غەزبان، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارری وزە و وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی راگەیاندووە، کۆبوونەوەکان تیشکیان خستە سەر دوو خاڵی سەرەکی کر بریتی بوون لە؛

- رێکخستنی پەیوەندییە نەوتییەکانی هەولێر و بەغدا

- بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.

سامر غەزبان هەروەها رایگەیاندووە، کە کەشی کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون و گفتوکانی نێوان هەولێر و بەغداش بەردەوامییان پێ دەدرێت.














باسنيوز
Top