چەکدارێکی حەشدی شەعبی لەناو پاسێکدا کچە قوتابییەک دەکوژێت

چەکدارێکی حەشدی شەعبی لەناو پاسێکدا کچە قوتابییەک دەکوژێت
چەکدارێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەناو پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان، کچە قوتابییەک دەکوژێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، چەکدارەکە سەر بە حەشدی عەشائیری (بەشی سوننەکانی حەشدی شەعبی) بووە و هەوڵی داوە بە بیانووی تاریکیی جامەکانی، مینی پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان لە شارەدێی کەڕابلە لە شارۆچکەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار، بووەستێنێت.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، شۆفێری پاسەکە رەتی کردووەتەوە پاسەکەی بووەستێنێت و چەکدارەکەی حەشدی عەشائیریش تەقەی لە پاسەکە کردووە.

بەهۆی تەقەی چەکدارەکە، کچە قوتابییەک گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی نێردراوەتە پزیشکی دادی.












باسنيوز
Top