پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە وەزیری کشتوکاڵ دەکات

پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە وەزیری کشتوکاڵ دەکات
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی١١ی٢٠١٩ پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و لە درێژەی بانگهشتکردنی وەزیرەکانی کابینەی عادل عەبدولمەهدی بۆ پەرلەمان، یەک لە بەرنامی کارەکان لێپرسینەوەیە لە وەزیری کشتوکاڵی عێراق.

محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند: "بڕیارە رۆژی دووشەممە و سێشەممە و پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و یەکێک لە تەوەرەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، بانگهێشتی وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی عێراقە لەسەر پێشنیازی ژمارەیەک پەرلەمانتار".

لەبارەی وەرگرتنەوەی متمانە لە وزیری کشتوکاڵ گوتی: "دیار نییە متمانەی لێ وەردەگیرێتەوە یان نا و پەیوەستە بە وەڵامی ئەو پرسیار و کەموکورتییانەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لێ دەکرێت کە بخرێتە دەنگدانەوە و پێویستە رێژەی یاسای پەرلەمانتاران دەنگ بە لێسەندنەوەی متمانەی پێ بدەن".

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە سبەی دووشەممە لێپرسینەوە لە وەزیری پیشەسازی و سەرچاوە کانزاییەکانی عێراق بکرێت.











باسنیوز
Top