پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە وەزیری کشتوکاڵ دەکات
محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند: "بڕیارە رۆژی دووشەممە و سێشەممە و پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و یەکێک لە تەوەرەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، بانگهێشتی وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی عێراقە لەسەر پێشنیازی ژمارەیەک پەرلەمانتار".
لەبارەی وەرگرتنەوەی متمانە لە وزیری کشتوکاڵ گوتی: "دیار نییە متمانەی لێ وەردەگیرێتەوە یان نا و پەیوەستە بە وەڵامی ئەو پرسیار و کەموکورتییانەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لێ دەکرێت کە بخرێتە دەنگدانەوە و پێویستە رێژەی یاسای پەرلەمانتاران دەنگ بە لێسەندنەوەی متمانەی پێ بدەن".
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە سبەی دووشەممە لێپرسینەوە لە وەزیری پیشەسازی و سەرچاوە کانزاییەکانی عێراق بکرێت.
باسنیوز