فەرماندەیەکی سەربازی دەکرێتە پارێزگاری نەینەوا

فەرماندەیەکی سەربازی دەکرێتە پارێزگاری نەینەوا
فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی سوپای عێراق دەکرێتە پارێزگاری نەینەوا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24-11-2019، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە دەنگی 23 ئەندام لەکۆی 39 ئەندام، فەریق رەکن نەجم جبوری وەک پارێزگاری نەینەوا هەڵبژارد.

دانیشتنەکەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا نائاسایی بووە و تایبەت بووە بە هەڵبژاردنی پارێزگارێک بۆ شارەکە.

فەریق روکن نەجم جبوری، کە پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بوو، شوێنی مەنسوڕ مەرعید دەگرێتەوە، کە لە مانگی ئایاری رابردوو وەک پارێزگاری نەینەوا دەستنیشان کرا و رۆژی 19-11-2019 بە دەنگی ئەنجومەنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەکار لادرا.










باسنيوز
Top