وەزیری پیشەسازیی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان رەت دەکاتەوە
بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە 23-11-2019، ساڵح جبوری، وەزیری پیشەسازیی عێراقی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بێت بۆ لێپرسینەوە لێی.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ساڵح جبوری داوای لێبوردنی کردووە و رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی بە بەر گۆڕانکاری لە کابینەی حکوومەتی عێراق دەکەوێت، ئامادەی دانیشتنەکە نابێت.
دوای خۆپیشاندانەکانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک چاکسازی راگەیاند، کە بەشێکیان بریتی بوون لە گۆڕینی ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی.
باسنيوز