پەرلەمانی عێراق: داخستنی خوێندنگاکان جێگەی نیگەرانییە
راگرتنی خوێندن لە هەندێک خوێندنگە زیان بە ئایندەی پەروەردەی منداڵانی عێراق و ئاستی خوێندەواریان دەگەیەنێت
لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، راگرتنی خوێندن لە هەندێک خوێندنگە زیان بە ئایندەی پەروەردەی منداڵانی عێراق و ئاستی خوێندەواریان دەگەیەنێت، لە هەمانکاتیشدا پەکخستنی پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە.
پێشوتر سەندیکای مامۆستایانی عێراق رایگەیاندبو، وەکو پشتیوانی کردن لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و کۆتاییهێنان بە گەندەڵی کە سەرەپای حکومەتی گرتوەتەوە بڕیاریانداوە بۆ ماوەی هەفتەیەک مانگرتن رابگەیەنن.
وەکو هاوسۆزییەک بۆ خۆپیشاندەران و جەختکردنەوە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بڕیاریانداوە رۆژی 24 تاوەکو 28ی ئەم مانگە لە هەمو دەستە پەروردەییەکان و خوێندگاکاندا مانگرتن رابگەیەنن
سەندیکای مامۆستایانی عێراق باسی لەوەشکردوە، وەکو هاوسۆزییەک بۆ خۆپیشاندەران و جەختکردنەوە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بڕیاریانداوە رۆژی 24 تاوەکو 28ی ئەم مانگە لە هەمو دەستە پەروردەییەکان و خوێندگاکاندا مانگرتن رابگەیەنن.
خۆپیشاندانەکانی عێراق لە 25ی مانگی رابردوەوە بەردەوامە، یەکێک لە داواکارییەکانیان بڕینی موچەی پلەباڵاکانە کە دەرماڵەکانیان لەسەدا 70ی موچە پێکدەهێنێت، داواش دەکەن خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان و پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە زیاتر بکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارن دەستەی دەستپاكی لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران بکات.
تائێستا هەنگاوەکانی حکومەت خۆپیشاندەرانی رازینەکردوە و گۆڕەپانەکان تائێستاش خەڵکی ناڕازی تێیدا ماونەتەوە، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانیش بە گوێرەی ئامارەکانی دەسەتی مافی مرۆڤی عێراق زیاتر لە 330 کەس کوژراون و 15 هەزار کەسیش برینداربون.
خەندان