پەرلەمانی عێراق: داخستنی خوێندنگاکان جێگەی نیگەرانییە

پەرلەمانی عێراق: داخستنی خوێندنگاکان جێگەی نیگەرانییە
لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەوان لە راگرتنی پرۆسەی خوێندن لە ژمارەیەک خوێندنگە لە شارە جیاوازەکانی عێراق نیگەرانن، پێویستە حکومەت گرنگییەکی تایبەت بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن بدات و پێداویستییەکانی بۆ دابین بکات.

راگرتنی خوێندن لە هەندێک خوێندنگە زیان بە ئایندەی پەروەردەی منداڵانی عێراق و ئاستی خوێندەواریان دەگەیەنێت


لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، راگرتنی خوێندن لە هەندێک خوێندنگە زیان بە ئایندەی پەروەردەی منداڵانی عێراق و ئاستی خوێندەواریان دەگەیەنێت، لە هەمانکاتیشدا پەکخستنی پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە.

پێشوتر سەندیکای مامۆستایانی عێراق رایگەیاندبو، وەکو پشتیوانی کردن لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و کۆتاییهێنان بە گەندەڵی کە سەرەپای حکومەتی گرتوەتەوە بڕیاریانداوە بۆ ماوەی هەفتەیەک مانگرتن رابگەیەنن.

وەکو هاوسۆزییەک بۆ خۆپیشاندەران و جەختکردنەوە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بڕیاریانداوە رۆژی 24 تاوەکو 28ی ئەم مانگە لە هەمو دەستە پەروردەییەکان و خوێندگاکاندا مانگرتن رابگەیەنن


سەندیکای مامۆستایانی عێراق باسی لەوەشکردوە، وەکو هاوسۆزییەک بۆ خۆپیشاندەران و جەختکردنەوە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بڕیاریانداوە رۆژی 24 تاوەکو 28ی ئەم مانگە لە هەمو دەستە پەروردەییەکان و خوێندگاکاندا مانگرتن رابگەیەنن.

خۆپیشاندانەکانی عێراق لە 25ی مانگی رابردوەوە بەردەوامە، یەکێک لە داواکارییەکانیان بڕینی موچەی پلەباڵاکانە کە دەرماڵەکانیان لەسەدا 70ی موچە پێکدەهێنێت، داواش دەکەن خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان و پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە زیاتر بکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارن دەستەی دەستپاكی لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران بکات.

تائێستا هەنگاوەکانی حکومەت خۆپیشاندەرانی رازینەکردوە و گۆڕەپانەکان تائێستاش خەڵکی ناڕازی تێیدا ماونەتەوە، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانیش بە گوێرەی ئامارەکانی دەسەتی مافی مرۆڤی عێراق زیاتر لە 330 کەس کوژراون و 15 هەزار کەسیش برینداربون.




خەندان
Top