میری قەتەر بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە عادل عەبدولمەهدی کردووە.
سەرۆکی وڵاتێکی کەنداوی عەرەبی پشتگیریی خۆی و وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی، دەردەبڕێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رۆژی هەینی 22-11-2019، میر تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە عادل عەبدولمەهدی کردووە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، میر تەمیم تاوتوێی پەیوەندییەکانی دەوحە و بەغدایان کردووە و میری قەتەر پشتگیریی خۆی و وڵاتەکەی بۆ حکوومەتەکەی عەبدولمەهدی و سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق دەربڕیوە.
باسنیوز