كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ئاماری چوار رۆژی خۆپیشاندانەکانی بڵاوکردەوە
كۆمیسیۆنه‌كه له راگه‌یێندراوه‌كه‌یدا رووداوه تۆماركراوه‌كانی به 10 خاڵ خسته‌ڕوو كه به‌مشێوه‌یه‌ن:
یه‌كه‌م: زیادبوونی رێژه‌ی حاڵه‌تی رفاندن و كووشتن كه خۆپیشانده‌ران، چالاكوانان، پارێزه‌ران و رۆژنامه‌ڤانانی گرتووه‌ته‌وە و ئه‌نجامده‌رانیشی لایه‌نی نادیارن. كۆمیسیۆن داواده‌كات لێپێچینه‌وه بكات بۆ چاره‌نووسی رفێندراوان و كاركردن بۆ ئازادكردنیان و سزادانی تاوانباران.
دووه‌م: به‌رده‌وامبوون له به‌كارهێنانی فیشه‌كی راسته‌قینه و لاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ دژی خۆپیشانده‌ران كه بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوونی 2 خۆپیشانده‌ر له گۆڕه‌پانی حه‌بوبی له پارێزگای زیقار و شه‌هیدبوونی 1 خۆپیشانده‌ر له به‌سره و شه‌هیدبوونی 6 خۆپیشانده‌ر له به‌غدا. كۆمیسیۆن دووپاتی داواكه‌ی ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رۆكوه‌زیران كه هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه، فه‌رمان و رێنمایی ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان چیدی فیشه‌كی راسته‌قینه و پلاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌كارنه‌هێنن.
سێیه‌م: 89 خۆپیشانده‌ر له به‌غدا ده‌ستگیركران و 11 كه‌سیان ئازادكران، 16 خۆپیشانده‌ر له به‌سره، 14 خۆپیشانده‌ر له زیقار، 17 خۆپیشانده‌ر له نه‌جه‌ف ده‌ستگیركراون و رۆژی 20ی مانگ سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كانی نه‌جه‌ف ئازادكران. كۆمیسیۆن داوا له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كات سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ره‌كان ئازادبكرێن.
چواره‌م: ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر به‌سووتاندنی تایه و دانانی به‌ربه‌ست، رێگەكانی به‌رده‌م كێڵگه نه‌وتییه‌كان و چه‌ند پردێكی سه‌ره‌كییان له پارێزگای به‌سره داخست. ئەوان هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی شه‌قام و فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف و تونێلی موختاریان له پارێزگای نه‌جه‌ف داخست. كۆمیسیۆن داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات تایبه‌تمه‌ندی ئاشتیخوازانه‌ی خۆپیشاندان بپارێزن و خۆیان له‌م جۆره دیاردانه به‌دوور بگرن.
پێنجه‌م: هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كرد و بۆمبی گازی فرمێسكڕێژیان لە بەرامبەر خۆپیشانده‌ران له نزیك سه‌ندیكای مامۆستایانی پارێزگای كه‌ربه‌لا به‌كارهێنا. كۆمیسیۆن داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران پێویسته پابه‌ندی بڕیاری به‌كارنه‌هێنانی فیشه‌كی راسته‌قینه و پلاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ بن.
شه‌شه‌م: له پارێزگای زیقار چه‌ند بۆمبێك ته‌قینه‌وه و بۆمبێكی ده‌ستی هه‌ڵدرایه ماڵێك و به‌هۆیه‌وه دایكێك و منداڵێك برینداربوون. كۆمیسیۆن داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات ئاسایشی هاووڵاتیان بپارێزن و چاوكراوه‌بن بۆئه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕان كاری تێكده‌رانه ئه‌نجامنه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگاكه نه‌گۆڕدرێت و له‌كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت.
حه‌وته‌م: دوو قوتابخانه له ناوچه‌ی شه‌عب و ژماره‌یه‌ك فرۆشگەی بازرگانی له پشت باڵه‌خانه‌ی بانكی كشتوكاڵی له به‌غدا سووتێندران. كۆمیسیۆن داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات هه‌موو جۆره رێوشوێنێكی ئه‌منی بگیرێته‌به‌ر بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره حاڵه‌تانه.
هه‌شته‌م: 135 خۆپیشانده‌ر له نزیك پردی ئه‌حرار به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی ده‌نگی و گازی فرمێسك‌ڕێژ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه برینداربوون. كۆمیسیۆن داوا ده‌كات گیانی خۆپیشانده‌ران پارێزراو بێت و رێوشوێن بگیرێته‌به‌ر بۆ بڵاوه‌پێكردنیان نەوەك تۆقاندن و برینداركردنیان.
نۆیه‌م: هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران خاڵی پشكنینیان له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، دیوانییه، بابل، موسه‌ننا، میسان و واست داناوە بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی ئاشتیخوازانه‌ی خۆپیشانده‌ران.
ده‌یه‌م: بۆمبێكی گه‌وره‌ی ده‌نگی له نێو خۆپیشانده‌رانی شارۆچكه‌ی غه‌ڕڕاف له پارێزگای زیقار ته‌قێندرایه‌وه. كۆمسیۆن ئۆباڵی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی رافیده‌ین و فه‌رمانده‌یی پۆلیسی زیقار و هۆشداریده‌دات بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران.