عادل عه‌بدولمه‌هدی: خۆپیشاندانه‌كان گرفته‌كانی سیستمی سیاسی‌یان ده‌رخست
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆزی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتوویه‌تی: "كار بۆ چاكسازیی له وڵات ده‌كه‌ین و به ده‌نگ داواكارییهكانهوه ده‌چین تا گه‌شه‌پێدانێكی گشتگیر بێنینه ئاراوه، نه‌ك ته‌نها وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه ره‌واكان بێت، به‌ڵكو به‌گشتی كار بۆ چاكسازی ده‌كه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتوویه‌تی: "ده‌بێت به‌پرسیارێتی هاوبه‌ش بگرینه ئه‌ستۆ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و هه‌موو داخوازییهكانیش ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنیان هه‌یه، هۆزه‌كان له ریزی پێشه‌وه بوون له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا، له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ دژی داعش، به پیاوه ئازاكانیان له‌گه‌ڵ سوپای مه‌رجه‌عییه‌ت و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانمان توانرا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "حكوومه‌ت له ساڵی یه‌كه‌میدا رووبه‌ڕووی زۆرێك كێشه و ئالنگاری و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان بوویهوهه و تێپه‌ڕاندن، ئێمه سوورین له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی وڵات و گه‌ل و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی هه‌ژاری و ئه‌نجامدانی چاكسازیی، خۆپیشاندانه‌كان ره‌وان و ده‌ستوور رێزی له ئازادی راده‌ربڕین گرتووه، له خۆپیشاندانه‌كانیشدا گرفته‌كانی سیستمی سیاسی له سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان ده‌ركه‌وت و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
K24