سوپای عێراق لە ناوەڕاستی بەغدا پردێکی لەدەست خۆپیشاندەران دەرهێنا

 سوپای عێراق لە ناوەڕاستی بەغدا پردێکی لەدەست خۆپیشاندەران دەرهێنا


سوپای عێراق پردێکیان لە ناوەڕاستی شاری بەغدای پایتەختی وڵاتەکە لە لە دەستی خۆپیشانددەران دەرهێناوە و بۆ بڵاوپێکردنی خەڵک تەقەیان کردووە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە تاکوو ئێستا، بە شێوەیەکی بەردەوام پێشکەوتن لەلایەنی خۆپیشاندەران هەبووە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠١٩، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە سوپای عێراق توانیویانە پردی (ئەحرار) لە ناوەڕاستی بەغدا لەژێر دەستی خۆپیشاندەران دەربهێنن.

سەرچاوەکانی نێو هێزە ئەمنییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە هێزەکان لەڕێگەی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژەوە توانیویانە پردەکە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، بەڵام میدیاکانی عێراق دەڵێن دەستڕێژی گوللە لە کاتی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکار هێندراوە.

بەشێک لە شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە چەندان ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان بینیوە، ژمارەیەک لە برینداران و ئەوانەی کە لەژێر کاریگەریی گازی فرمێسکڕێژدان، بۆ نەخۆشخانەکان دەگوازنەوە.




باسنیوز
Top