کۆبوونەوەی لیژنەی ھەمواری دەستووری عێراق شکستی ھێنا
محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی رايگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی لیژنەی ھەمواری دەستووری عێراق بەھۆی ئامادە نەبوونی ژمارەی یاسای ئەندامانی لیژنەی ھەمواری دەستوور، شکستی ھێناوە".
ئەو ئەندام پەرلەمانە گوتیشی: "ئەندامانی کورد لە لیژنەی ھەمواری دەستوور ئامادە بوون، بەڵام ژمارەیەک لە نوێنەری لایەنەکانی دیکە ئامادە نەبوون، بۆیە کۆبوونەوەکە دوا خراوە".
لە لیژنەی هەمواری دەستووری عێراقدا کە هەندێ لایەنی پەرلەمانی عێراق هەوڵی هەوامرکردنەوەی دەدەن، شەش ئەندامی کوردی تێدایە و تاکوو ئیستا چەند کۆبوونەوەیەکیان ساز کردووە.
باسنيوز